شارپرێس:
زینەدین زێدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوی چەندین ڕەخنە بۆیەوە سەبارەت بەمارتن ئۆدیگاردی نەرویجی.
بەهۆی ئەوەی زێدان بەشێوەیەكی سەرەكی یاری بەئۆدیگارد نەدەكرد، ئەو یاریزانە لەسەرەتای وەرزی نوێوە بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ ڕوی لەئەرسیناڵ كرد.
كاتێك لەزێدانیان پرسی بۆچی بەشێوەیەكی سەرەكی یاری بەئۆدیگارد ناكەیت؟ لەوەڵامدا وتی:"ئەو یاریزانێكی بەهرەدارەو خۆشماندەوێت، بەڵام هێشتا ماویەتی بۆ ئەوەی لەپێكهاتەی سەرەكیدا بێت".
شەوی ڕابردوو، لەیاری نێوان ئەرسیناڵو مانچستەرسیتی، ئۆدیگارد بەشێوەیەكی سەرەكی یاری كرد، بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێك پێشكەشی یانەكەی بكاتو بەئەنجامی 1-0 شكستیانهێنا.
ئۆدیگارد چوار یاری لەخولی ئینگلیزیو یارییەك لەیورۆپا لیگ بۆ ئهرسیناڵ یاریكردوە، بەڵام نەیتوانیوە نە گۆڵ تۆماربكات، نە گۆڵ دروستبكات.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ