شارپرێس:
نیكۆ كۆڤاچ، ڕاهێنەری یانەی مۆناكۆ، بەبردنەوەی یانەكەی لەپاریس سان جێرمان بەئەنجامی 2-0، دڵخۆشی خۆی دەربڕی.
كۆڤاچ وتی:"سەركەوتنمان بەدەستهێناو شایەنی بوین، ڕێگەمان نەدا پاریس سان جێرمان هێرشەكانیان سەركەوتوبێت".
هەروەها وتی:"هێڵی بەرگریمان بەهێز بوو، بەرگریكارەكانمان هێرشەكانی كیلیان مپاپییان كۆنتڕۆڵ كرد".
بەڵام كۆڤاچ دانی بەو ڕاستییەدانا كە یانەكەی لەئاستی سێ یانە یەكەمەكەی خولی فەڕەنسیدا نییە، یانەكان بریتین لە: لیل، لیۆنو پاریس سان جێرمان.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ