شارپرێس:
وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى دابه‌شكردنى بودجه به‌سه‌ر پارێزگاكان بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت دابه‌شكردنى بودجه به‌هه‌مان پێوه‌رى پێشوو بوه ته‌نها پشكى هه‌له‌َبجه زیادكراوه.
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى وه‌زارتى پلانداناندا هاتوه، له پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 هه‌مان پێوه‌رى پێشوو دوباره ده‌كرێته‌وه كه له‌سه‌دا 57 بۆهه‌ولێرو دهۆك و 43 بۆ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌یه و بڕى ته‌رخانكراو بۆ دهۆك23% برى ته‌رخانكراو بۆهه‌ولێر 34% و بڕى ته‌رخانكراو بۆ سلێمانى 40% و بڕى ته‌رخانكراو بۆهه‌ڵه‌بجه له 2% كراوه‌ته 3%.
هه‌ر له ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه، له‌و بودجه‌یه‌ى ئه‌مرۆ له‌كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌یى و پارێزگاره‌كان 349 ملیار بۆئه‌مساڵ دابینكراوه به‌هه‌مان پێوه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت و له‌سه‌ره‌تاى كابینه‌شه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ى خه‌رجكراوه بره‌كه‌ى زیاتره له 366 ملیار دینار 50% بۆ پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بوه.
په‌راوێزخستنى سلێمانى له‌ڕوى پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه له‌ڕابردوو واى له حزبه‌سیاسیه‌كانى ئیداره‌ى پێشووى سلێمانى و حكومه‌تى خۆجێی كردوه داوابكه‌ن لامه‌ركه‌زى كارگێڕى و دارایی په‌یڕه‌و بكرێت و بتوانن خۆیان سه‌رپه‌رشتى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و ده‌ستكراوه‌بن له ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كاندا.
ئ.ق