شارپرێس:
کنێر عەبدوڵا، نوسەر و چالاکی بواری ژنان لە ئەڵقەیەکی نوێی بەرنامەی "ئارما"دا باس لە چەند بابەتیکی گرنگ تایبەت بە ژنان و رێگریەکانی بەردەمیان و توندوتیژی خێزانیی، پێگەی ژن لە کایەی سیاسیدا دەکات.
ئەو ژنە چالاکوانە پێیوایە کە لەئێستادا ئاستێکى باوەڕنەبووی تۆکمەى ستراتیژی بە قەزییەى ژن هەیەو تائێستا دیدگایەکى مرۆڤدۆستانە بەرامبەر ژنان و قەزییەکەى نییە، بۆیە هەموو دەستکەوتەکانى رێکخراوەکانى ژنان دەچێتە ئاستێکى لاوازەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەشی زۆری ئەو دەستکەوتانە بەرەو لاوازی و لەناوچە دەچن کە هۆکارەکەى پەیوەندی بەو دامو دەزگایانەی دەرەوەى ژن خۆیەوە هەیە.
دەقی چاوپێکەوتنەکە: