شارپرێس:
قژ سپیبوون یەکێکە لەنیشانەکانی بەساڵاچوون، بەڵام هەندێک کەس لەتەمەنێکی کەمو لەپڕ هەستدەکەن قژیان سپی بووە، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە بۆچی هەندێک کەس لەتەمەنێکی کەمدا قژیان سپی دەبێت؟
بەتەمەنداچوون هۆکاری یەکەمو سەرەکیی قژ سپیبوونە، بەوپێیەی جەستە بڕێکی کەمتر ماددەی میلانین دەردەکات کە بەرپرسە لەبەخشینی ڕەنگ بەقژ، لەگەڵ بەتەمەنداچوون خانەکان درووستکردنی ماددەی میلانین ڕادەگرن، هەربۆیە وردە وردە ڕەنگی قژ سپی دەبێت.
هۆکارەکانی زوو قژ سپیبوون
جیناتەکان: سپیبوونی قژ تاڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بەجیناتەکانەوە هەیە، ئەگەربێتو باوکو باپیرت لەتەمەنێکی درەنگدا سەریان سپی بووبێت، ئەوە ئەگەری زۆر ئەوەیە کە تۆش لەتەمەنێکی درەنگدا سەرت سپی دەبێت.
نەخۆشییە هۆڕمۆنییەکان
کەمی لەڕادەبەدەری ڕەگەزە خۆراکییەکان
گوشارە دەروونییو شڵەژانو شەکەتیی: لەبەرئەوەی گوشارە دەروونییەکان ئەو قەدەخانانە کەمدەکەنەوە کە بەرپرسن لەدرووستکردنی ڕەنگی قژ، هەرئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە ئەو کەسانەی نائارامنو گرفتو کێشەیان هەیە زووتر قژیان سپی دەبێت.
ئایا دەکرێت ڕێگری لەقژسپیبوونی پێشوەختە بکرێت؟
بەهیچ جۆرێک ناکرێت ڕێگری لەقژ سپیبوون بکرێت، بەڵام دەکرێت بۆ دواخستنی ئەم ڕێکارانە بگیرێتەبەر:
ـ چارەسەرکردنی تێکچوونە هۆڕمۆنییەکان.
ـ خواردنی خواردەمەنی تەندرووستو هاوسەنگ لەڕووی ڕەگەزە خۆراکییەکانەوە، لەبەرئەوەی سیستەمی خۆراکیی هاوسەنگو دەوڵەمەند بەڤیتامینو ترشی فولیک دەبێتە هۆی پاراستنی ڕەنگی سرووشتی قژ بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.
ـ کەمکردنەوەی گوشارە دەروونییەکان.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی