شارپرێس:
لە چوارچێوەی ڕکابەرێتییەکانی قۆناغی هەشتی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاریگای دی ستیڤانۆ (یاریگای دووەمی ڕیاڵ مەدرید) ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ڕیاڵ مەدرید توانیتی بە ئەنجامی 3-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن ڤینیسیوس جۆنیۆر لە خولەکی 27 و مارکۆس ئەسینسۆ لە خولەکی 36 تۆمار کران، پاشان لە خولەکی 65 جۆنیۆر گۆڵێکی تری تۆمار کرد.
گۆڵەکەی یانەی لیڤەرپول لە خولەکی 51 لەلایەن محەمەد سەڵاحی میسرییەوە تۆمار کرا.
ئامادەکردنى: رەنج رەسوڵ