شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧/٤/٢٠٢١ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەئامادەبوونی بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی ئەندامانی سەرکردایەتی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
دواى كۆبونه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێك بلاوكرایه‌وه كه تێیدا هاتوه، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دەرباز کۆسرەت ڕەسول لەکۆبوونەوەکە ڕایگەیاند کەهەولێر بایەخێکی تایبەتی هەیە، بۆ ئەمجارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە گڕوتینێکی جیاوازەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان و کێبڕکێی بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی ئامادە دەکات.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌هه‌ولێر باس له‌وه‌شكراوه، کۆبوونەوەکە راو سەرنجی وردی خۆیان و چۆنیەتی جیاوازی بازنەکانی هەڵبژاردن و مامەڵەکردن لەگەڵیان خستەڕوو.
بڕیاره له مانگى 10 ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و حزبه‌كان له ئێستاوه ئاماده‌سازى بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن.
ئ.ق