کەمخەویی یەکێکە لەهۆکارەکانی توشبون بەخەڵەفان

تەندروستی

26/04/2021‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارثريَس:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکی کە ئەنجامەکانی لەگۆڤاری "نەیچرەڵ کۆمیونیکەیشن"دا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، ئەوانەی لەپەنجاکانء شەستەکانی تەمەنیانیاندا وەک پێویست ناخەون، ئەوە لەساڵەکانی دواتری تەمەنیاندا زیاتر ئەگەری تووشبوون بەخەڵەفانیان هەیە.

لێکۆڵینەوەکە کە بۆماوەی 25 ساڵ لەسەر نزیکەی هةشت هەزار کەسی بەریتانیی کە لەسەرەتای گەیشتنە تەمەنی پەنجا ساڵیاندا بووە، ئەنجامدراوە، تێبینیکردووە ئەوانەی وتویانە بەتێکرِایی شەوانە شەش کاتژمێرو کەمتر دەخەون، بەراورد بەوانەی وتویانە بەتێکڕایی حةوت کاتژمێر دەخەون، بەڕێژەی لە30% زیاتر ئەگەری تووشبوون بەخەڵەفانیان هەبووە.

لەوبارەیەوە دکتۆرە کریستین یاڤی مامۆستای دەمارناسییء پزیشکی دەروونیی لەزانکۆی کالیفۆڕنیا دەڵێت، "سێ دەیە لەمەوبەر بەهیچ جۆرێک گریمانەی ئەوە نەدەکرا کە کەمخەویی یەکێک لەهۆکارەکانی خەڵەفان بێت، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوەیە بەڵگەی بەهێزی لەسەر کاریگەرییەکانی کەمخەویی بۆ تووشبوون بەو حاڵەتە خستۆتەڕوو".

هەروەک دکتۆر ئیریک موسیک پزیشکی دەمارییء بەڕێوەبەری بەشدار لەناوەندی کاتژمێری بایۆلۆژیء خەوتن لەزانکۆی واشنتۆن لەسانت لۆیس دەڵێت:"ئەوە زانراوە کە نزیکەی 15 بؤ 20 ساڵ بەر لەتووشبوون بەنەخۆشیی خەڵەفان، هەندێک نیشانەی پەیوەست یادەوەرییء بیرکردنەوەی کەسەکان دەردەکەون، وەک وەک کەڵەکەبوونی ئەو پڕۆتینەی پەیوەستە بەنەخۆشیی زەهایمەرەوە".

بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی پەیوەندیی نێوان خەڵەفانء خەوتن، لێکۆڵەرەکان ئەوکەسانەیان جیاکردۆتەوە کە لەپێش تەمەنی 65 ساڵیدا بەدەست گرفتە هۆشەکییەکانەوە ناڵاندوویانە، جگەلەوەی خەمۆکیی وەک فاکتەرێکی مەترسیدار بۆ تووشبوون بەخەڵەفان هەژمارکراوەو وتراوە کە شڵەژانەکانی تەندوروستیی هۆشەکیی پەیوەندییەکی بەهێزی بەتێکچوونی سیستەمی خەوەوە هەیە.

و: ئاکۆ ئاڵی