شارپرێس:
ڤیدیۆی پشیلەیەك بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی هاوین وەرزشی ورگ دەكاتو ئامادەكاری بۆ ئەو وەرزە دەكات.
لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆی پشیلەیەكی سپی بڵاوكراوەتەوە، لەسەر شۆستەیەكە، سەری بەرزدەكاتەوەو دای دەناتەوە وەكو ئەوەی وەرزشی ورگ بكات.
ڤیدیۆكە لەكەناڵی AnimalsWorld بڵاوكراوەتەوە، تائێستا 164 هەزار جار بینراوە، 8 هەزار كەس لایكی ڤیدیۆكەیان كردووە.
ڕەنج ڕەسوڵ