پەرلەمانتارێک لە رێی شارپرێسەوە کرێی خانووی یەک ساڵی ماڵە هەژارێک لە ئەستۆ دەگرێت

کوردستان

02/05/2021‌ 1555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارپرێس لەمانگی رەمەزاندا خێزانێکى دیکەى هەژار بەسەر دەکاتەوو پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستانیش لەرێی شارپرێسەوە کرێ خانووی یەک ساڵى خێزانێکى هەژار دابین دەکات.

بەرنامەى "میوانى تۆین" ئەمجارە لە هەولێری پایتەختەوە دەبێتە میوانى ماڵە هەژارێک کە تواناى دابینکردنى بژێوی ژیانى رۆژانەیان و کرێ خانوویان نییە.

ئەو خێزانە کە پێنج کەسن ژیانى رۆژانەیان لەسەر ماتۆڕ سکیلێکەو پیاوی ماڵەکە رۆژانە بەکۆکردنەوەى نان و  ئاسن و شتى کۆنەوە ژیانێکى سخت بەڕێ دەکەن، هەروەها هەردوو سەرۆکی خێزانەکە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

لوقمان وەردى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان میوانى بەرنامەکەیە و دەڵێت، ئێمە لە وڵاتێکى دەوڵەمەندا دەژین و بەتایبەت لە هولێر کە خاوەنى کۆشک و تەلاری بەرز بەرزە ئەوانەى بوونەتە خاوەنى ئەم سەروەت و سەرمایە ویژدانیان بجوڵێت وهاوکارى خێزانى ئاواش بکەن.

ئەو پەرلەمانتارە بەلێن دەدات کە کرێی خانووی یەک ساڵی ئەو خێزانە هەژارەى هەولێر لە ئەستۆ بگرێت.