شارپرێس:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندنى ڕاگه‌یاند و پرۆسه‌ى خوێندن ته‌نها یه‌ك مانگ و پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر كۆتایی به‌پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ دێت.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ى خوێندن له 16/5/2021 ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌و یه‌كه‌م رۆژى وه‌رزى هاوین واته له 21/6/2021 كۆتایی به پرۆسه‌ى خوێندن دێت.
هه‌رئه‌مرۆ د.ئالان حمه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم ڕایگه‌یاند،به‌ئومێده‌وه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه دواى جه‌ژن ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه.
له‌هه‌رێمى كوردستان ته‌نها یه‌ك مانگ خوێندكاران به‌شێوازى نۆره له‌ناوپۆل له‌مساڵدا خوێندویانه‌و ئه‌و پلانه‌ش وه‌زاره‌ت دایناوه یه‌ك مانگى تر به‌شێوازى نۆره به‌رده‌وام ده‌بن له‌خوێندن و پاشان پرۆسه‌ى خوێندن له‌مساڵدا كۆتایی دێت.
ئ.ق