شارپرێس:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاند، ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆكاری سەقامگیربوونی سنوورى عێراق-سوریا.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌هاوبه‌شه‌كانى عێراق به میدیا عێراقیه‌كانى راگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارێكى گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن،به كردنه‌وه‌ى ناوه‌نده گرنگه‌كانى هه‌ماهه‌نگى له‌جموجۆڵى كه‌رته‌كان وبه‌دواداچوونى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان بۆ داخستنى بۆشییه‌كانى سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا.
خه‌فاجى وتیشى، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كارده‌كه‌ن بۆ داخستنى بۆشاییه‌كان ونزیككردنه‌وه‌ى ڕووبه‌ره‌كان كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه قۆرخده‌كران بۆ مانه‌وه به‌تایبه‌ت ناوچه سه‌خته شاخاوییه‌كان كه‌هاتوچۆكردنى وپیاده‌ڕه‌وى تیایاندا زه‌حمه‌ته.
فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ماهه‌نگى و ئالوگۆڕكردنی زانیارییە هەواڵگریه‌كان، دەبنە هۆكاری سەقامگیربوونی دۆخی ئەو ناوچانە،بەتایبەتی لەسەر سنوورەكانی عێراق و سووریا و ئەو ناوچانەی گرنگی هاوبەشیان هەیەو لە كۆبوونەوە و دیدارەكانی ئەم دواییەش لەگەڵ هەرێم، دووپات لە كاری هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان كرایەوە، ئەوەیش لە رێگای چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگریی،وئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش پێكه‌وه.
جگه له‌سنوره‌كان به‌م دوایه رێكخراوى تیرۆرستى داعش هێرشه‌كانى له ناوچه دابڕاوه‌كان چڕتر كردۆته‌وه‌و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم هۆكارى چالاكبونه‌وه‌ى داعش له‌وناوچانه بۆ بونى بۆشایی ئه‌منى و نه‌بونى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌ڕانده‌وه.
ئ.ق