شارپرێس:
ئهندامێكى پهرلهمانى كوردستان ئاشكرایدهكات، داھاتی خاڵە سنوریەکانی ھەرێم بۆ خەزێنەی گشتی لەبەردەم مەترسی گەورەدایەو موچهى فهرمانبهرانیش بهههمانشێوه، دهشڵێت:"پێشتر داھاتی پەروێزخان 26 ملیار دیناری مانگانە بوو، باشماخ 22 ملیار دینار بوو، بەپێی ئەم حەوت ڕۆژە نزیکەی 75٪ى ئەم داھاتانە کەمیكردوه".
عهلى حهمهساڵح لهگۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، "ئەمە ھۆشداری پێشوەختەیه، چونكه سەری مانگ وتیان پارە نییە موچە بدەین، ئەوانەی ئێستا بێدەنگن حەق نییە ئەوکاتە ھیچ بڵێن، وردو درشتی گرفتو گەندەڵیەکانم دەستنیشانکردوەو چارەسەریشم دیاریکردوە".
دهشڵێت:"بەشاھیدی خەڵکی کوردستان دووساڵە ھاوار بۆ ئەم قاچاخیو کۆمپانیاکاریە دەکەمو کەس گوێناگرێت كه داھاتی خاڵە سنوریەکانی ھەرێم بۆ خەزێنەی گشتی لەبەردەم مەترسی گەورەدایە".
ئهو پهرلهمانتاره باسى لهوهكرد، ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەى لەداھاتو جوڵەی بازرگانی خاڵە سنورییەکان کردوهو دهركهوتوه، داھاتی باشماخو پەروێزخان بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەمیکردوە، پێشتر داھاتی پەروێزخان 26 ملیار دیناری مانگانە بوو، باشماخ ملیار دینار بوو، بەپێی ئەم حەوت ڕۆژە نزیکەی 75٪ى ئەو داھاتانە کەمیكردوه.
دهشڵێت:"پێشتر لەپەروێزخان ڕۆژانە تێکڕا نزیکە 800 بارھەڵگر گومرگ دەکرا، ئێستا بوە بە 80 بارھەڵگر، بەلێکدانەوەی ڕۆژانە گومرگ 85٪ بۆ 90 ٪ کەمیکردوە، پێشتر ڕۆژانە جگە لەڕێگای قاچاخ، لەباشماخ تێکڕا نزیکەی 700 بارھەڵگر گومرگ دەکرا، بەڵام ئێستا نزیکەی 300 بارھەڵگرە، بەمەش داھاتی گومرگ زیاتر لە50٪ کەمیکردوە".
ئهو پهرلهمانتاره مهترسیهكانى سهر موچهى فهرمانبهران ئاشكرادهكاتو دهڵێت:"بەدڵنیاییهوه ئەم کەمکردنەوهیه بەشێوەی دیکە لەخاڵە سنوریەکانی تریش ھەیە، ئەگەر ئێستاش چارەسەرنەکرێت کاریگەری گەورە دەکاتەسەر دابەشکردنی موچە".
سهبارهت بههۆكارهكانیش وتى:"عێراق بەپلانێکی تۆکمە کار بۆ ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی ھەموو مەرزەکانی ھەرێم دەکات، چاوپۆشیو ئاسانکاری زۆردەکاتو ئێستا بازرگانەکانی ھەرێمیش دەچن بۆ مەرزەکانی تر لەمونزریەوە تاوەکو ئوم قەسر، چونكه لەعێراق ئاساییە سەرو 40 تەنیش لەبارھەڵگرێکدا باردەکرێت، لەعێراق کار بەتەعریفەی گومرگی ناکرێت، بارێک گومرگی لەباشماخ 7500 دۆلار بوە لەئوم قەسرەو ھێناویانەتە سلێمانی بە2500 دۆلار".
ئهوهشى خستۆتهڕوو، ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا بە 13 ناوی جۆراوجۆر پارە وەردەگرن لەخاڵە سنوریەکانو ئەوەش بوە بەکولفە لەسەر بازرگانو دەیەوێت لێی دەربازبێت، تەنها سکانەر لەخاڵی سنوریو بازگەکان لەپارساڵدا نزیکەی 105 ملیۆن دۆلار بوە.
ئهوهشى وت:"عێراق خۆی کار بەتەعریفە گومرگی ناکات، ھەرێمیش دەبێ ھەندێک پێداچونەوە بکاتو پێداچونەوەش بەلیستی ئەو کاڵایانەدا بکرێت کە قەدەغەکراوە بەفەرمیو گومرگ بێت ئێستا بەقاچاخ دێت، وەک ھێلکەو خورما، پێداچونەوە بەنرخی گومرگی ئەو کاڵایانەدا بکرێت، بەھۆی گرانیەوە بەقاچاخ دێت، وەک جگەرە کە 95٪ی بەقاچاخ دێت".