شارپرێس:
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق خرانه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاندوه هۆكاره‌كه‌ى بونى زانیاریه له‌سه‌ر هه‌وڵى هێرشى داعش له‌وناوچانه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌كه‌ركوك به‌میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاندوه، له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق له ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك و قه‌زاى دبس خراونه‌ته حاڵه‌ى ئینزارى(ج) و ئه‌مه‌ش پشتى به‌ستوه به زانیارى ورد‌و دروستى جموجوڵى داعش و هه‌وڵدان بۆ هێرش له‌وناوچانه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌هه‌مانشێوه‌ى پێشمه‌رگه سه‌رجه‌م هێزه‌عێراقیه‌كان له‌وناوچانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه له‌حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر هێرشێكى له‌ناكاوى پێشمه‌رگه.
له‌ناوچه‌دابڕاوه‌كان به‌تایبه‌ت له له‌سنورى پارێزگاكانى كه‌ركوك و دیاله چه‌ند جارێك له‌ڕابردودا داعش هێرشێكرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق و ئه‌مه‌ش وایكرد ژورى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردولایان دروست بكرێت.
ئ.ق