شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی جۆبایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كاری هێزه شه‌ڕكه‌ڕه‌كانیان له‌عێراق كۆتایی هاتوه‌و هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه، به‌رپرسی سوپای پاسداران به‌سه‌ردانێكی نێهنی و ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غداو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌رپرسی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی عێراقدا ئه‌نجامداوه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاو ڕێكه‌وتنی هه‌ردوو وڵات بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و كشانه‌وه‌یان له كۆتایی ئه‌مساڵدا، ئیسماعیل قانائی به‌رپرسی سوپای پاسداران به‌نهێنی گه‌شتۆته به‌غداو چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ردانه‌كه دوای بڕیاری ئه‌مریكا بووه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له عێراق و به‌رپرسی سوپای پاسداران چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه شیعیه‌كان ئه‌نجامداوه، چونكه خواستی ئه‌وان بووه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاو پێكه‌وه گفتوگۆیان له‌هه‌نگاوه‌كانی دوای ئه‌و بڕیاره كردوه.
له‌ئێستادا كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان زۆرترین قسه‌وباسی له‌باره‌وه ده‌كرێت پرسیارێكیش كه ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه ئایا دوای 19ساڵ ئه‌مریكا عێراق بۆ ئێران به‌ته‌واوی چۆڵده‌كات و له‌ململانێی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوی نێوانیان چۆك بۆ ئێران داده‌دات؟
ئ.ق