شارپرێس:
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌دیدارێكى زانكۆى سلێمانیدا ئاشكرایكرد، "ئازادى ڕاده‌ربڕین به‌شێكه له‌سروشتى ژیانم‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌به‌ریتانیا ژیاوم‌و له‌ئه‌مریكا كارمكردوه"، ده‌شڵێت:"ئه‌مانه كاریگه‌ریان له‌سه‌رم هه‌بوه‌و به‌لامه‌وه شتێكى نامۆنییه خه‌ڵك ڕاى ئازادى خۆى ده‌ربڕێت".
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌پانێڵێكى زانكۆى سلێمانى كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "سیاسیه‌كان هه‌ندێك بیروباوه‌ڕى خۆیان هه‌یه كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌بێت‌و بابه‌تى ئازادى ڕاده‌ربڕین‌و ئه‌وه‌شى كه باوه‌ڕم پێیه‌تى به‌شێكى سروشتیه له‌ژیانمدا".
ده‌شڵێت:"من له‌به‌ریتانیا ژیاوم‌و له‌ئه‌مریكا كارمكردوه، لام سه‌یرنییه خه‌ڵك ئازادبێت بۆچونى خۆى ده‌ربڕێت ڕه‌خنه بگرێت، ئه‌مه به‌شێكه له‌سروشتى خۆم به‌پێى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ى هه‌مبوه".
تاڵه‌بانى وتیشى:"بابه‌تى جێنده‌رو كاركردنم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بوه كه له‌ماڵێكدا گه‌وره‌بوم ماڵه‌كه خۆى هاوسه‌نگى جێنده‌رى تێدابوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگاش كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر بۆچونى سیاسیه‌كان، بۆنمونه له‌ڕابردوو زۆر كاركراوه له‌سه‌ر بابه‌تى ژینگه‌و بڕوایان به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هێناوه كه ئه‌مه پرسێكى گرنگه‌و پێویستى به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه".
پێشتریش قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاندبوو، تائه‌و مابێت ڕێگه‌نادات ڕۆژنامه‌نوسانى سلێمانى هاوشێوه‌ى بادینان بكرێنه زیندانه‌وه.
ئ.ق