بەپێی جۆرەکانی شێرپەنجە پێویستە کەی پشکنین بۆ ئەو نەخۆشییە ئەنجامبدەین؟

تەندروستی

06/10/2021‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی بابەتێکی پزیشکیی کۆمەڵەی چاودێریی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەوڵاتی ئیماراتی عەرەبیی کە لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە، لەکاتی توشبونی یەکێک لەئەندامانی خێزان بەنەخۆشیی شێرپەنجە، ئەوە گرنگە کەسانی تری خێزانەکە پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدەن.

باسی لەوەشکردوە کە ئەگەرهات‌و سەبارەت بەتەمەنی گونجاو بۆ ئەنجامدانی پشکنینە جیاوزەکان بۆ نەخۆشییەکە گومانت هەبوو، ئەوە بەپێی ئەو خشتەیە دەکرێت بزانرێت کە ئایا لەچی تەمەنێکدا دەبێت پشکنین بۆ چی جۆرە نەخۆشییەکی شێرپەنجە بکرێت.

بۆ ئافرەتان:
شێرپەنجەی مەمک: پێویستە ئافرەتان لەدوای تەمەنی 40 ساڵییەوە پشکنینی پزیشکی بۆ نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن.

شێرپەنجەی گرێی منداڵدان: لەدوای تەمەنی 25 ساڵییەوە ئەگەری توشبونی ئافرەتان بەو نەخۆشییە هەیە بۆیە گرنگە لەو تەمەنەدا پشکنین بۆ نەخۆشییەکە بکرێت.

بۆ پیاوان:
شێرپەنجەی سییەکان: پیاوان پێویستە لەدوای تەمەنی 50 ساڵی بەشێوەی بەردەوام پشکنین بۆ زانینی ئەگەری توشبون بەنەخۆشییەکە بکەن.

شێرپەنجەی کۆڵۆن: باس لەوەکراوە کە لەچلەکانی تەمەندا پیاوان دەبێت پشکنین بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی کۆڵۆن ئەنجامبدەن.

و: ئاکۆ ئاڵی