توشبوانی کۆرۆنا نابێت ئەم خۆراکانە بخۆن

تەندروستی

07/10/2021‌ 1105 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگشتیی ئەوانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر سیستەمی خۆراکیاندا ناهێنن، ئەمەش زیان بەوکەسانە دەگەیەنێت کە جەستەیەکی لاوازیان هەیە، لەبەرئەوە پزیشکان‌و پسپۆڕانی بواری خۆراکیی ڕێنمایی دەدەن بەوەی، پێویستە توشبوانی کۆرۆنا خۆیان لەخواردنی چەند جۆرە بەرهەمێکی خۆراکیی بەدوربگرن.


ئەلێکساندەر ئەندرییڤ پسپۆڕی بواری خۆراکیی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ڕۆسیسکا گازێتا"ی ڕوسیی هۆشدارییداوە لەوەی، توشبوانی کۆرۆنا دەبێت خۆیان لەژەمە خێراو خواردنە چەورەکان بەدوربگرن.

دەشڵێت:"لەدوو هەفتەی یەکەمی دوای چاکبونەوە لەنەخۆشییەکە، لەو خواردنانە دوربکەونەوە کە دەبنە هۆی سکئاوسان، وەک سرکەی کەلەرم‌و کحول‌و شیر لەگەڵ لاکتۆزو بەرهەمەکانی گلۆتین".

لای خۆشییەوە، ئەناستاژیا سڤیتیکۆڤا خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی وتویەتی:"توشبوانی کۆرۆنا دەبێت خۆیان لەخواردنە لەقوتونراوو ناتەندروستەکانی وەک شۆکۆلاتە، بەنانکراوەکان، ژەمە خێراکان دوربکەونەوەو شەکریش کەمبکه‌نه‌وه‌".

هەرچی داریا ئۆڤیشینکۆڤا خانمە پسپۆڕی ڕوسیی بواری خۆراکپێدان وتویەتی:"ئەوکەسانەی توشی کۆرۆنا بون سێ بۆ چوار کاتژمێر ژەمێکی سوک بخۆن، ئەویش بریتییە لەسەوزەو میوە، پڕۆتین‌و چەوریی کەم‌و کاربۆهیدرایت".

و: ئاکۆ ئاڵی