لەبەغدا رێکاری نوێ بەرامبەر بە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانى هەرێم دەگیرێتە بەر

عیراق

14/10/2021‌ 1589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، رێکاری نوێى تایبەت بە تابلۆی ئۆتۆمبێل و بەرێکردنی مامەڵەکانی هاوڵاتیان دەرچووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لێکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتى عێراق لەپێناو یەکخستنی تابلۆکانی ئۆتۆمبێل و ئاسانکردنی رێکارەکانی مامەڵەکانی تایبەت بەو پرسە  دروست بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لەئێستادا چاوەڕێی جێبەجێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە تابلۆی ئۆتۆمبیل دەکەن.

هاتووچۆی عێراق باس لەوەشکردوە، کە لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر چەند لایەنێکی بەهێزی تایبەت بە بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم لە خۆدەگرێت.

لەچەند مانگی رابردوودا رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا لەسەر تابلۆکانی ئۆتۆمبێل وژاوو کرا کە بەپێی رێککەوتنەکە هەردوو تابلۆکانى سەرجەم پارێزگانى عێراق یەکدەخەن.