شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
ئاسایشى سلێمانى چه‌ند گه‌نجێكى به جلى پرته‌قاڵیه‌وه هێنایه سه‌ر شاشه‌ى تیڤى
وناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌تاوانى سوتاندنى كتێبخانه‌ى پیره‌مه‌گرون، ئه‌م
كاره‌ى ئاسایش ئه‌گه‌رچى كاردانه‌وه‌ى توندى چالاکان و
چاودێرانی له
نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌دواهات، له هه‌مان كات وه‌ك په‌یامێكى ده‌سه‌ڵات
لێكدرایه‌وه كه له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت وه‌ك تاوانبارى هه‌موو
ئه‌و تاوانانه‌ى له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراون ده‌هێنرێنه سه‌ر شاشه‌ى تیڤیه‌كان و نیمایش
ده‌كرێت.
پیشاندانی دیمەنەکان هەرزوو کاردانەوەی
توندی لێکەوتەوەو بەشێکی زۆر لە چالاکان و چاودێران و پەرلەمانتار و بەرپرسانی
حزبی هێنایە سەرخەت و بە کارێکی نارەواو نا یاساییان ناوبرد و وەک پێشهاتێکی مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان
ناویان هێنا کە پێشتر ئەو جۆرە ڕەفتارە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە وێنەی نەبوە.
بەشێکی زۆری ئەوانەی قسەیان لەسەر بابەتەکە کردوە پێیان وایە ئەگەر چی ئەو گەنجانە
تاوانێکایان ئەنجام داوەو دەستیان بۆ تێکدان و سوتاندن و زیان گەیاندن بە موڵکی
گشتی بردوە، بەڵام نەدەبوو بەو جۆرە ڕەفتاریان لەگەڵ بکرێت و بە جلی تیرۆرستانەوە
بهێنرێنە سەر شاشەکان و دانپێدانیان بڵاو بکرێتەوە.
لە دوو توێی یاساکی هەرێمی کوردستان و عیراقیشدا ماددەی تایبەت بەو کەسانە هەیە کە
دەست دەبەن بۆزیان گەیاندن بە موڵک و ماڵی گشتی، لە هیچکام لەو یاسایانەشدا ئەو
جۆرە مامەڵەیە بونی نییە کە ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ ئەو گەنجە دەستگیرکراوانەدا
کردیان.
لە کاتی بڵاو بونەوەی دیمەنەکانەوە تا ئێستاش چالاکان و پەرلەمانتار و نوسەران
هەموویان چەند پرسیارێک دوروژێنن کە بۆچی ئەم مامەڵەیەی لەگەڵ ئەم گەنجانە کراوە
لەگەڵ تاوانبارانی تر ناکرێت کە تاوانەکانیان سەد هێندەی ئەمان گەورەو
مەترسیدارترە، بە نمونە ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌نجانه كرا بۆ به‌رانبه‌ر ته‌قه‌كه‌رو
بكوژانى خۆپیشاندانه‌كانى 17 شوبات و رۆژانى دواتر نه‌كرا؟
ئەی بۆچی هەمان کار بەرامبەر بكوژانى هه‌موو خۆپیشاندانه‌كانى ساڵى
2017 و 2020ى پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى نه‌كرا؟
ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر
ئه‌م گه‌نجانه كرا بۆ به‌رانبه‌ر بكوژرانى سه‌رده‌شت عوسمان و كاوه گه‌رمیانى و ڕۆژنامەنوسانی
تر نه‌كرا؟
پرسیاری ئەوە
دەکرێت کە بۆچی هاوشێوەی ئەم گەنجانە شەق وەشێنەکانی سلێمانی و هەولیر کە
مامۆستایان و خوێندکاران دەدەنە بەرشەق ناهێنرێنە سەر شاشەکان و بە خەڵکی ناوترێت
لەبەر ئەو تاوانەیان سزادراون.
ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر
گه‌نجانى پیره‌مه‌گرون كرا بۆ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و كوڕ‌و كچى به‌رپرسانه بۆ نه‌كرا
كه سلێمانیان له شارى رۆشنبیریه‌وه وا لێكرت له‌هه‌ر ڕوداوێكى ته‌قه‌كردندا
هاووڵاتى بپریسێت له‌ته‌كساس دیسان چى ڕویداوه؟
ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر
گه‌نجانى پیره‌مه‌گرون كرا بۆ به‌رانبه‌ر ئه‌وانه نه‌كرا كه نه‌قیب محمد له‌تیفیان
لە کاتی ئەرکەکەیدا شەهید کرد و دواتریش وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون ، ئه‌رێ هه‌ر
به‌ڕاست دیمه‌نى قوڕپێوانه‌كه‌ى باوكى نه‌قیب محمد نه‌یهه‌ژاندن له‌سه‌ر گڵكۆى كوڕه‌كه‌ى؟
لە هەموو ئەو
نوسین و وتار و قسانەی کە لەسەر روداوەکە دەکرێت باس لەوە دەکەن حکومەتی هەرێم و
دەزگا ئەمنیەکانی لە هەوڵی بەر تەسککردنەوەی پانتایی ئازادی و ترساندنی ڕایگشتیدان
و مەبەستیانە لەو ڕێگەیەوە بە هەوڵاتیان و چالاکان بڵێن هەرکەس بیر لە جوڵەی
نارەزایی بکاتەوە هەمان چارەنوسی دەبێت و بە جلی تاوانبارانەوە دەهێنرێتە سەر
شاشەکان و دەکرێتە پەند بۆ ئەوانی تر.