شارپرێس:
دانیاڵ ریۆڵۆی رۆژنامەنوسی فەڕەنسی لە كەناڵی "RMC sport" ی فەڕەنسی ئاشكرای كرد، لە هاوینی داهاتوو زینەدێن
زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبێت بە راهێنەری
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.
راپۆرتی رۆژنامەكان بڵاویانكردوەتەوە، پاش
وازهێنانی لە راهێنەرێتی یانەی ریاڵ مەدرید زێدان كاتە پشوەكانی بەسەر دەبات و
چاوەڕێی دەكرد بچێتە جێگەی دیدیە دیشان و ببێت بە راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
بەڵام باس لەوە دەكرێت بۆ ساڵی داهاتوو بۆندی
پاریس سان جێرمان قبوڵ دەكات و دەچێتە جێگەی ماوریسۆ بۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و
راهێنەری ئێستای پی ئێس جی.
راپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، سەرەڕای
ئەوەی هێڵی پێشەوەی یانەی پاریس سان جێرمان لە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و نەیمار دا
سیلڤای بەرازیلی و كیلیان مباپێ فەڕەنسی پێكدێت، بەڵام كارگێڕی یانەكە لە
ئەنجامەكانی یانەكەی رازی نییە و بڕیاری داوە راهێنەری یانەكە بگۆڕێت.
رەنج رەسول