هه‌واڵێكى خۆش له‌باره‌ى كۆرۆناوه‌

جیهان

11/01/2022‌ 4742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕانی بواری پزیشکیی ڕایده‌گه‌یه‌نن، پێشبینیدەکرێت شێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن سەرەتای کۆتاییهاتنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت‌و لەداهاتوودا ڤایرۆسەکە هاوشێوەی پەتا ئاساییەکانی لێبێت.


بەگوێرەی ڕۆژنامەی "میرەر"ی بەریتانی، د.مایک تێڵدسڵی مامۆستای زانکۆی "وارویک" لەچاوپێکەوتنێکی ئیزگەییدا ئاماژەی بەوەکردوە، پێدەچێت لەماوەیەکی نزیکدا ژیان ئاسایی ببێتەوە.

جەختیشیکردۆتەوە، هەڵکشانی ژمارەی توشبوان بەشێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەڵگەیە لەسەر کۆتاییهاتنی پەتاکە.

بەوتەی تێڵدسڵی، لەماوەی داهاتودا چەند شێوەگۆڕاوێکی کەم مەترسیدارتر دەردەکەون، بەوەش کۆڤید-١٩ دەبێتە ڤایرۆسێکی کەم مەترسیی، واتە کۆرۆنا هاوشێوەی ئەنفلۆنزای لێدێت کە ماوەیەکی دورودرێژە لەگەڵیدا دەژین.

وتوشیەتی:"ئومێدی ئەوە لەشێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەکرێت کە لەسەر ئاستی دورمەودا ڤایرۆسەکە لاوازبکات، ڕاستە پەتاکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەڵام بەراورد بەشێوە گۆڕاوەکانی تر، مەترسیی کەمترە".