پەرلەمانتارێك: حكومەتداری گەیشتووەتە ئەو ئاستەی ئۆتۆمبێلەكانی نەخۆشخانەكانی سلێمانی بەنزینیان تێدانەبێت

کوردستان

14/03/2022‌ 896 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە بارەی هۆكاری نەبوونی موچە ڕایدەگەیەنێت، هۆكاری نەبوونی موچە ئەوەیە یاسا جێبەجێناكرێت و داهات شەفاف نییە و دەشڵێت: داهاتی ناوخۆ بەشێكی زۆری دیار نییە و ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە چاەپێكەوتنێكیدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند: هۆكاری نەبوونی موچە ئەوەیە یاسا جێبەجێناكرێت و داهات شەفاف نییە، نەوت بۆ بەرژەوەندی تایبەت و كۆمپانیاكانی نواخۆ بەكاردەهێنرێت و بەشێكی كەمی بۆ خەڵكە كە 41%.

گوڵپی ئاماژەى بەوەشکردوە، حكومەتداری و ململانێی سیاسی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی ئۆتۆمبێلەكانی نەخۆشخانەكانی سلێمانی سوتەمەنییان نەبێت، لەكاتێكدا داهاتەكان زۆرن و داهات هەیە و ئەوەی وایكردووە كێشەی موچە و دەرمان هەبێت كێشەیەكی سیاسییە و داهاتی ناوخۆ ناگەڕێننەوە خەزێنەی گشتی.

باسی لەوەشكرد، لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا پارێزگای سلێمانی بە 160 ملیار دینار بەشداری كردووە لە داهاتی موچەدا و ئێستا 70 ملیار دیناری ئەم پارێزگایە دەچێتە خەزێنەی گشتی.
س.س