شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیى سلێمانى ڕایگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆلى خۆڵبارینه‌ى به‌شێك له‌عێراقى گرتۆته‌وه ئه‌مشه‌و به‌سوكى ده‌گاته ناوچه‌كانى هه‌رێم.
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیى سلێمانى ئاشكرایكرد، "ئه‌و شه‌پۆلى خۆڵبارینه‌ى به‌شێك له‌عێراقى گرتۆته‌وه، ئه‌مشه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ى به‌سوكى ده‌گاته ناوچه‌كانمان".
وتیشى:"ئه‌م شه‌پۆله زۆرترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوچه‌كانى ڕۆژئاواى عێراق ده‌بێت‌و بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێم كاریگه‌ریه‌كى ئه‌ووتۆى نابێت".
ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد، پله‌كانى گه‌رما ئه‌مڕۆ به‌رزبوون‌و له‌كه‌لار به‌رزترین پله‌ى گه‌رما 40 پله‌و له‌سلێمانى 32 پله‌بوه‌و سبه‌ینێ به‌هۆى كاریگه‌رى چالاكبونى باى ڕۆژئاوا پله‌كانى گه‌رما نزمبونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینن.
ئه‌گه‌رچى ئه‌مساڵ سه‌ره‌تا وه‌رزى به‌هار بێ بارانى‌و پله‌كانى گه‌رما به‌رزبوون، به‌ڵام له‌كۆتایی مانگى چوار تا ئه‌مڕۆ كه ناوه‌ڕاستى مانگى پێنجه پله‌كانى گه‌رما به‌به‌راورد به‌تێكڕاییه‌كانى ساڵانه‌ى ئاسایی یان نزمتره.
ئ.ق