شارپرێس:
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له119 هه‌زار هاوڵاتى فۆڕمى وه‌رگرتنى شوقه‌ى كرێنشینانیان پڕكرده‌وه ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌نگاوى دواترى دابینكردنى زه‌وى ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه كه خۆى له20 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون ده‌بینێته‌وه.
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، 119هه‌زارو 919 كه‌س فۆرمى كرێنشینانیان پڕكردۆته‌وه كه خێزاندار 105 ھەزارو 578 کەس 88%ی پێکھێناوەو سەڵت 14 ھەزارو 341 کەس 12% پێکھێناوە.
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، دوای ئەم ھەنگاوە، بەزوترینکات، دەستەی وەبەرھێنان، بەھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، زەوی بۆ پڕۆژەکە تەرخاندەکەن‌و دواتر کۆمپانیای جێبەجێکار دەستنیشاندەکرێ.
دەستەی وەبەرھێنان بۆ سوودمەندبوون لە20 ھەزار یەکەی نێشتەجێبوون، لە17ی حوزەیرانەوە تاوەکو 4ی تەمموز فۆڕمی ئۆنڵاینی بۆ ھاوڵاتییانی کوردستان بەردەستخست‌و دوێنێ شەو کاتژمێر 12 پڕۆسەکە کۆتاییھات.
ئ.ق