شارپرێس:
سیباستیان هالەری یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دوچاری وەرەمی شێرپەنجەی هێلکە گونەکان بوو.
لەڕاگەیەندراوێکی فەڕمی یانەی بروسیا دۆرتمۆند هاتووە، بەهۆی نەخۆشییەوە هالەر ڕاهێنانەکانی لەوڵاتی سویسرا جێهێشتو گەڕایەوە بۆ دۆرتمۆند.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت هالەر وەرەمی شێرپەنجەیی هەیە.
سیباستیان هالەر لەوەرزی ڕابردوو بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە ڕووی لەیانەی بروسیا دۆرتمۆند کرد.
ڕەنج ڕەسوڵ