کۆمپانیایەکی ئەمریکی باڵۆنێکی تایبەت بەگەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

03/08/2022‌ 297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای سپەیس پێسپێکتیڤ "Space Perspective"ی ئەمریکی دوا دیزاینی خۆی بۆ باڵۆنێکی زەبەلاح ئاشکراکردووە کە خەڵک بەشێوەی گەشتیاریی دەگوازێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان بەتێچووی نزیکەی 120 هەزار دۆلار.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، ئەم باڵۆنە تەنها دوای دوو ساڵی تر دەست بەگەشتەکانی دەکات بۆ چینی ستراتۆسفێری بەرگەهەوای زەویی، ئەویش ئەگەر هەموو شتێک بەپێی خشتەی دیاریکراو بڕواتەڕێوە.

نوێنەرانی کۆمپانیاکە ئاماژەیان بەوەکردووە، شێوەی گۆیی باڵۆنەکە ڕووبەرێکی فراوانتر لەدیمەنی پانۆراما بەدەستەوە دەدات کە لەلایەن پەنجەرەی کەبسولەوە دابیندەکرێت‌و دەبێتە گەورەترین گالیسکە کە تائێستا بگاتە ئەم بەرزییە.

باسیان لەوەشکردووە، باڵۆنەکە ناگاتە ئەو ئاستە لەبەرزیی کە هێزی کێشکردنی زەویی نەمێنێت، بەڵکو تەنها 32 کیلۆمەتر لەڕووی زەوییەوە بەرزدەبێتەوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجیان دروستکردنی دیزاینێکی جیاوازی ناوەوەیەی باڵۆنەکەیە کە وا لەگەشتیارەکان بکات هەست بەئاسوودەیی بکەن، بەڕەنگی جیاواز لەدیزاینەکانی فڕۆکە بازرگانییەکان، کەڕەنگی سپی گەش زاڵن بەسەریاندا.

و: ئاکۆ ئاڵی