شارپرێس:
یاریزانانی مانچێسته‌ر یونایتد كاتێك زانیویانه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بڕوات له دڵخۆشی خۆیان دەربڕیوەو، چونكه پێیانوایه بوونی ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه بۆ یانەکە باش نییە.
بەپێی راپۆرتە وەرزشیەکان ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، كاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ به كارگێری مانچێسته‌ر یونایتدی راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بڕوات، یاریزانانی یانه‌كه دوای گوێبیستی ئه‌م هه‌واڵه له خۆشیان ئاهه‌نگیان گێراوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی 37 ساڵ هێشتا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یانه‌كانی به‌شداربووی چامپیۆنزلیگ رێكبكه‌وێت و ته‌نیا 72 كاتژمێری له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه ئه‌گه‌رنا پاش 3 رۆژی تر ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌خرێت.
رۆناڵدۆ له كۆی چوار یاریی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ته‌نیا به‌شداریی یه‌ك یاریی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كردووه، ئه‌و یارییه‌ش به‌رامه‌ر برێنتفۆرد بوو كاتێك مانچێسته‌ر یونایتد 4 ـ 0 دۆڕا.
س.هـ