81 کۆچبەر لە دەریادا گیانیان لەدەستدا

جیهان

23/09/2022‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری گواستنەوەی لوبنان رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی سوریا وەرگەڕاوە تا ئێستا سەروو 81 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

عەلی حمیە وەزیری گواستنەوەی لوبنان رایگەیاند، بەلەمی ئەو کۆچبەرانە چەند رۆژێک لە مەوبەر لە لوبناوە گەشتەکەیان دەستپێکردووە و لە کەناراوەکانی سوریا بەلەمەکە نقومبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی گیان لەدەستدانی کۆچبەران تا ئێستا گەیشتووەتە 81 کۆچبەر و ئەو کۆچبەرانەش لە نەتەوەی جیاوازن.

وەزیری گواستنەوەی لوبنان دەشڵێت کە ئەو کۆچبەرانە ویستویانە روو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.

س.هـ