شارپرێس:
وه‌رزشوانى یابانى ئه‌نتۆنیۆ ئاینوكى له‌پایته‌ختى یابان كۆچى دوایى كرد، ئه‌م وه‌رزشوانه له‌كاتى داگیركردنى كوه‌یت كاریگه‌رى له‌سه‌ر بڕیارێكى سه‌دام حسه‌ین هه‌بوه به‌ئازادكردنى 100 خێزانى یابانى كه سه‌دام وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆیی به‌كاریده‌هێنان.
پێگه‌ى ئسینشیال سبۆرتى ئه‌مریكى بڵاویكردۆته‌وه، له پایته‌ختى یابان و له‌تۆكیۆ وه‌رزشوانى یابانى ئه‌نتۆنیۆ ئاینوكى له‌ته‌مه‌نى 79 ساڵى كۆچى دوایی كردوه كه به‌ئه‌فسانه‌یه‌كى یارى بۆكسێن ناسراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌ساڵى 1990 له‌كاتى داگیركردنى كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌بڕیارى سه‌دام حسێن 100 خێزانى یابانى ده‌ستگیركران‌و سه‌دام وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆیی به‌كاریده‌هێنان، دواى هه‌وڵێكى زۆرى حكومه‌تى یابان ئازادنه‌كران، به‌ڵام ئه‌نتۆنیۆ سه‌ردانى سه‌دام حسێنى كرد‌و وتى، به‌ناوى گه‌لى یابانه‌وه داواى ئازادكردنیان ده‌كات نه‌ك حكومه‌تى یابان، بۆیه سه‌دام داواكه‌ى جێبه‌جێكردو بڕیاریدا بگه‌ڕێنه‌وه یابان.
به‌گوێره‌ى گۆڤاره ئه‌مریكیه‌كه، ئاینۆكى چه‌ند كارێكى به‌دڵى سه‌دام‌و ڕژێمه‌كه‌ى بۆ ڕاكێشانى سه‌نجیان ئه‌نجامداوه وه‌ك پۆشینى ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ى دڵخوازى ئه‌وانه‌و ئه‌نجامدانى نوێژ‌و نزاكردن به‌شێوازى موسڵمانان، ئه‌مه‌ش وایكردوه سه‌دام بڕیارى ئازادكردنى یابانیه‌كان بدات.
ئ.ق