شارپرێس:
بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى جارێكى تر بوو به‌دوو كه‌رته‌وه‌و ئێستا هه‌ردوو به‌ره‌ى باڵى گشتى‌و ئه‌وانه‌ى جیابونه‌ته‌وه ناوى خۆیان ناوه بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌كه‌ش هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان له‌گه‌ڵ عیرفان عه‌بدولعه‌زیزدان".
عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ڕایگه‌یاند، "سه‌رجه‌م ئۆرگان‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانى بزوتنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى خه‌تى گشتى‌و سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ن‌و عیرفان عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز به‌ڕابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌زانن".
وتیشى، "هه‌موو ئه‌ندامانى ده‌رچوى كۆنگره له‌گه‌ڵ لایه‌نى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ن‌و ئه‌وانه‌ى جیابونه‌ته‌وه ئاساییه ناوێكى تر به‌كاربهێنن، به‌ڵام ناتوانن ببنه خاوه‌نى مێژوو ئاڵا‌و لۆگۆى بزوتنه‌وه‌و ده‌توانن حزبێكى نوێ بۆ خۆیان دروستبكه‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌وانه‌ى هه‌وڵى لێكترازان ده‌ده‌ن نه‌یانتوانیوه متمانه‌ى كۆنگره به‌ده‌ستبهێنن‌و له‌گه‌ڵ كه‌سانێكیش ئه‌م كاره‌یانكردوه كه هه‌میشه خه‌ریكى لێكترازانبون له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى".
ڕۆژى 2ى ئه‌م مانگه كامیلى حاجى عه‌لى ڕایگه‌یاند، ئێستا ئه‌و ڕابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیه‌و زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى‌و جه‌ماوه‌رى بزوتنه‌وه‌شى له‌گه‌ڵدایه.
ئ.ق