شارپرێس:
كه‌مێك پێش ئێستا له‌ته‌كیه‌ى كاكه‌مه‌ندى سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، توركیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه هێرشیكرده‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك‌و به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش قوربانى هه‌یه، پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵیش ده‌ڵێت، "سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ین‌و گومانمان له‌ته‌قینه‌وه‌كه هه‌یه كه سیستمى غاز‌و به‌نزین بێت"، قائیمقامى قه‌زاكه‌ش ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ده‌روازه‌ى ته‌كیه‌ى كاكه‌مه‌ند (به‌دیاریكراو له‌تاقه‌كه‌ى ته‌كیه) درۆنێكى توركى هێرشیكردۆته‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك‌و به‌ته‌واوى سوتاندویه‌تى.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، "به‌دیاریكراوى تائێستا نازانرێت چه‌ند كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دابون، به‌ڵام كه‌سێك به‌سوتاوى هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شى به‌ته‌واوى سوتاندوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه تایبه‌ت بوه‌و ئه‌وكه‌سه‌شى به‌سوتاوى هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه مه‌ده‌نى بوه، به‌ڵام تائێستا ناسنامه‌كانیان ئاشكرانییه".
ئه‌وه‌شى وت، "هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى چڕ‌و پڕن له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام تائێستا نازانرێت جگه له‌و ئۆتۆمبێله زیانه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و هێرشه درۆنیه چیی بوه".
محەمەد عەبدی بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاشكرایكرد، تائێستا هۆکاری سەرەکی تەقینی ئەو ئۆتۆمبیلە نادیارە، بەڵام گوماندەکەن سیستەمی غاز‌و بەنزینی ئۆتۆمبێلەکە بێت، لەئەنجامى روداوەکە سێ هاوڵاتی برینداربون‌و تیمەکانی پۆلیسی ناحیەکەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەهۆکاری ڕوداوەکە.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ وت، "ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سوتاوە، بۆیە جۆرەکەشی دیارنییە، ئەوکەسەش کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوە بەتەواوی سوتاوە".
بەوتەی قائیمقامی چەمچەماڵ، هۆکاری سووتانی ئۆتۆمبێلەکە دیارنییەو پۆلیس‌و ئاسایش لەبارەی ڕوداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە.