له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له‌و كۆڕه‌دا كه‌ژووری ڕه‌وه‌ندی كوردی له زووم بۆیان كردم ، به كورتی قسه‌م له سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ئاینده‌ی كورد له ناوچه دابڕێنراوه‌كان و كه‌ركوكیش كرد ، یانی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كه‌ركوك و كوردیش ، كۆڕه‌كه شه‌وی 26ی 8 له لایه‌ن كاك هیوا ناسیحه‌وه به‌ڕێوه‌براو دوو كاتژمێری خایاند ، من له‌وێدا به خاڵ باسی چه‌ند مه‌ترسیه‌كم كرد‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌شم دا به كورتی باسی هه‌ندێك چاره‌و ده‌رفه‌ت بكه‌م . له مه‌ترسیه‌كاندا به خاڵ سه‌رنجم خسته سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌وانه :
یه‌كه‌م :
مه‌ترسی ترازان و په‌رتبوونی زیاتری كورد له كه‌ركوك به تایبه‌تی و كۆی ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان به‌گشتی ، ئه‌م مه‌ترسیه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به دڕدۆنگی و ململانێی نێوان یه‌كێتی و پارتیه‌وه‌یه ، له‌وه‌شدا ده‌ستی ده‌ره‌كی و نێو خۆی هه‌یه ، مه‌ترسیه‌كه له ئاستێكدایه كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی كوردیش هه‌یه‌و جۆرێك له خود نه‌فره‌تی دروستكردووه ، خود نه‌فره‌تی وه‌ك كورد نه‌ك وه‌ك كه‌ركوكی یان مرۆڤ ، واته كورد نه‌فره‌تی ، به‌و مانایه‌ی خه‌ڵكێك بڵێن هه‌ر ئه‌م حزبانه‌مان له كۆڵبنه‌وه چی ده‌بێت قیرو سیا ، ئه‌مه به تایبه‌ت له ناو گه‌نجاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت هۆكاره‌كه‌ش هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌یه " 2003 تا 2017 كه ده‌رفه‌تی گه‌وره درا به یه‌كێتی و پارتی و كورد‌و نه‌یانتوانی بیپارێزن ، له‌وه‌ش سه‌یرتر بۆ شاردنه‌وه‌ی ناشرینیه‌كانیان ئێستا یه‌كتر ته‌خوین ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ناشیرن كردنی مێژووه ، من وتم ئه‌گه‌ر بیرنه‌كه‌ینه‌وه‌و كارێك نه‌كه‌ین" 5 بۆ 10" ساڵی تر ئاكامه‌خراپه‌كانی ئه‌م ترازان و په‌رتبوونه زیاتر ده‌رده‌كه‌ون .
دووم :
مه‌ترسی زیاد بوونی بێئه‌ندازه‌ی عه‌ره‌ب و كه‌مبوونه‌وه‌ی كورد ، راستیه تاڵه‌كه هه‌ر ئه‌وه نیه تا كوردێك له دایك ده‌بێت 10 عه‌ره‌ب له دایك ده‌بن ، ڕاستیه تاڵه‌كه‌په‌یوه‌سته به وازهێنانی كورد له زه‌وی و ده‌شت و ده‌رو چۆڵكردنی گونده‌كان ، چۆڵكردنی ئاره‌زوومه‌ندانه ، كورد ناگه‌ڕێته‌وه بۆ گونده‌كان و پشتوێنه كوردیه‌كه‌ی ده‌ورو به‌ری كه‌ركوك كه به‌عس زۆر هه‌وڵیده‌دا هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه‌و پشتوێنه‌یه‌كی عه‌ره‌بی دروست بكات ، له دوای 2003 ه‌وه كورد خۆی كار له سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌كات ، هه‌ڵبه‌ت من یه‌ك دوو ئاماری چۆڵكردنی به خوایشت و هه‌روه‌ها له دایكبوونی مناڵم لایه ، مرۆڤ توشی سه‌راسیمه‌ی و شۆك ده‌كه‌ن ساڵی واهه‌یه له به‌رانبه‌ر له دایكبوونی هه‌زار مناڵی كوردا عه‌ره‌ب شه‌ش هه‌زار له دایك ده‌بن ، ئیدی بۆ خۆتان حسابی 10 ساڵی داهاتوو بكه‌ن ، ئێستا ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی كورد 5%50 بێت له كه‌ركوك و عه‌ره‌ب و توركمان پێكه‌وه 5%49 بن ئه‌وه له داهاتوی نزیكدا ئه‌م ڕیژانه ئاوه ژوو ده‌بنه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت من بڕوام به ناسیونالیزمه كوێر بین نیه ، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌و قسه‌ی زیاتره .
سێیه‌م :
مه‌ترسی كۆچ و جێهێشتن ، به شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ و به‌ربڵاو كورد نه‌ك هه‌ر له گونده‌كانه‌وه ، ته‌نانه‌ت له ناو شاری كه‌ركوكیشه‌وه شاره‌كه به جێدێڵێت و ڕووده‌كاته سلێمانی و هه‌ولێرو قه‌زاو شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و پشت ده‌كاته كه‌ركوك ، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كورد له دوای 2003 گه‌ڕایه‌و ڕه‌نجی كێشا‌و دروستی كرد ئێستا خه‌ریكه ڕیژه‌ی عه‌ره‌ب تێیدا زیاتر ده‌بێت ، نمونه گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق " كوردستان " ئه‌مه بۆ باروتخانه‌ش به شێوه‌یه‌كی كه‌متر هه‌ر وایه ، كه‌م كۆڵانی گه‌ڕه‌كه زۆر كۆنه‌كانیش هه‌یه خانویه‌ك دوان لێی نه‌نووسرابێت بۆ فرۆشتن ، بۆنمونه له شۆڕیجه ، ڕه‌حیماوه ، ئیسكان و ئازادی و هتد ، ئه‌م مه‌ترسیه له داقوق و خورماتوو دوبزیش هه‌یه ، سه‌ره‌تا كاره‌كته‌ره سیاسی و سه‌ربازیه‌كان و كادیره‌كانی حزب ده‌ڕۆن ، به دوای ئه‌واندا خاوه‌ن سامان و بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و دواتریش خه‌ڵكی ئاسایی ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له دوای ڕیفراندۆم و هه‌ڵاتنی 16ی ده‌ی 2017ه‌وه كورد ده‌یان پۆستی له‌و ناوچانه له ده‌ستداوه، له پۆستی پارێزگار ، قایمقام ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحێ و به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیس و هه‌تادوای .
چواره‌م :
مه‌ترسی نه‌مانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای گه‌نجان ، له خاڵی یه‌كه‌مدا كه‌مێك له سه‌ر ئه‌وه قسه‌مان كرد به هۆی ترازان و په‌رتبونه‌وه ، به‌ڵام لێره‌دا ڕوونتر قسه له سه‌ر پێویستی و خه‌ون و خولیاكانی گه‌نجان ده‌كه‌ین ، نه‌وه‌یه‌ك كه پێویستی و خه‌ونی جیاواز تری هه‌یه و كاره‌باو ئاو‌و ئینته‌رنێت و قاوه خانه‌و گه‌شت و گه‌ڕان و بینینی دنیا‌و ئیش و گوزه‌رانی ده‌وێت ، له ڕاستیدا دوای هه‌موو ئه‌وانه بیر له گه‌ل و زمان و نه‌ته‌وه ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه ڕه‌ها نیه ، به‌ڵام ڕاستیه ، ئێستا نه‌هه‌شتاكانه، نه دوای 2003 ئێستا بیست ساڵ دوای ڕوخانی بته‌كانی سه‌دامه ، بۆیه حه‌كایه‌ت و بیره‌وه‌ری و داستانی ڕابردوو به ئێستا ناخوات .
پێنجه‌م :
دوركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری كورد‌و هه‌روه‌ها ده‌ستی كاری كوردی ، ئێستا له ڕووی میدیایی و بازاڕكاریه‌وه دۆخێك دروستكراوه كه سه‌رمایه‌دارو ده‌ستی كاری كوردی له بری مانه‌وه له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، ڕووده‌كه‌نه هه‌ولێرو سلێمانی و ته‌نانه‌ت دوبه‌یو ئه‌سته‌نبوڵ و شوێنگه‌لی دیكه ، من گه‌واهی ئه‌وه‌م دا كه زۆر جار رێگری له سه‌رمایه‌داری نیشتمانی یان خه‌مخۆری پرسی كه‌ركوكیش ده‌كرێت كه له‌و شاره‌دا كاریگه‌وره بكات ، نمونه‌ی هه‌وڵێكی فاروقی مه‌لا مسته‌فام گێڕایه‌وه كه پێش ڕوداوه‌كانی 2017 ویستی پاڵاوگه‌یه‌كی مۆدێرن له كه‌ركوك دابنێت، لێ كورد خۆیان كێشه‌یان بۆ دروستكرد‌و له بار چوو، ڕاستیه‌كه‌ی من له‌و باره‌یه‌وه شاهیدی یه‌كدوو كاری دیكه‌شم كه كورد له‌مپه‌ری به‌رده‌می بوون ، كورد مه‌به‌ست حزبه كوردیه‌كانه ، حزبه باڵاده‌سته‌كان نه‌ك گه‌لی كورد .
خاڵگه‌ل و مه‌ترسی دیكه‌شم باسكرد ، كه لام وایه كاك هیوا به‌شی زۆری نووسیبوه‌وه ، دواتریش باسی چه‌ند ڕێچارێكم كرد كه لێره‌دا به كورتی ئاماژه‌یان پێده‌ده‌م :
یه‌كه‌م :
زندوو كردنه‌وه‌و كارا كردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له دادگای فیدراڵی دواخستن و نه‌چوونه پێشی وه‌ك سوكایه‌تی به ده‌ستور نیشانبدرێت ، بۆ ئه‌مه به‌ڵگه‌ی زۆر‌و زه‌وه‌ند هه‌یه له سه‌رده‌می ئیبراهیم جه‌عفه‌ریه‌وه تا ئه‌مڕۆ.
دوه‌م :
گێڕانه‌وه‌ی قه‌زاو شوێنه دابڕێنراوه‌كانی سه‌ر كه‌ركوك ، وه‌ك كفری ، كه‌لار ، چه‌مچه‌ماڵ ، خورماتوو ، كه ئه‌مه له خاڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 باسكراوه‌و په‌یوه‌ستیشه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عسه‌وه.
سێیه‌م :
ڕاگرتنی ئه‌و شێوازه ته‌عریبه‌ی ئێستا حكومه‌تی كه‌ركوك كاری له سه‌ر ده‌كات و ده‌یان به‌ڵگه هه‌یه .
خاڵی دیكه‌ش باس كرا كه به پێویستی نازانم لێره‌دا درێژه‌ی پێبده‌م ، ئه‌و ڕوداوی ڕێگریه‌ی پێدانه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی و ئه‌و ڕێگریه‌ی نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوك ، به ده‌ر له‌وه‌ی چۆن لێكده‌درێته‌وه‌و چه‌ند سیناریۆیه یان ڕاستی وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن ، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌و زاڵكردن تۆخكردنه‌وه‌ی ئاوه‌زی شۆڤێنیه به‌سه‌ر ئاوه‌زی پێكه‌وه ژیان و توله‌رانسا ، ڕوداوه‌كه خاڵی نه‌رێنی زۆری تێدا بوو كه پێویست به باسكردن ناكات .