هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى به‌هاى دۆلاره‌وه‌

عیراق

16/09/2023‌ 11739 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق دڵنیایی لەدابەزینی بەهای دۆلار دەدات‌و پێشبینیکردوە، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دابەزین بەخۆوە ببینێت.


مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا بەپێگەی "غەد پرێس"ی ڕاگەیاندوە، "عێراق ئەوەندە یەدەگی دراوی بیانیی هەیە کە بەشی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی لەداواکاریی بۆ دراوی بیانیی بکات".

دەشڵێت، "ئەو کێشەیەی عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت پەیوەندیی بەسنوردارکردنی حەواڵەکردنی دراوەوە هەیە، نەوەک نەبونی یەدەگەوە".

پێشبینیكردوه‌، لەماوەی لەچەند ڕۆژی داهاتودا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنی هەینی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر چەند بانکێکی تری عێراقی کردوە، ئەگەربێت‌و بانکی ناوەندیی مەترسییەکانی پەیوەست بەمامەڵەکردن بەدۆلار لەبانکە بازرگانییەکان چارەسەرنەکات.

چاودێرانیش پێیانوایە، بەسەپاندنی سزای نوێ بەسەر بانکە عێراقییەکان لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار زیاتر بەرز دەبێتەوە.