شارپرێس:
لە سەروبەندی ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە سەرەتا ئەم هەفتەیەوە نۆ هاوڵاتی كورد دەستگیركراون، كە مێردمنداڵ و خوێندكار لەنێویاندا هەیە و چارەنووسیان نادیارە.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە سەروبەندی ساڵیادی كوژرانی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئسلامی ئێران، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە نۆ هاوڵاتی كوردی خەڵكی شارەكانیی قورە و سرێشاوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزەكانی سوپای ئیتڵاعاتەوە دەستگیركراون.
ئەو رێكخراوە راشیگەیاندووە، لەنێوان دەستگیركراوەكاندا دوو مێردمنداڵی تەمەن 15 ساڵ و خوێندكار هەن، كە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی دادوەری و یاسایی دەستگیركراون.
رێكخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ زانیارییەكی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئەو هاوڵاتییە كوردانەی پێ دەستگیركراون لەبەردەستدا نییە و لەئێستاشدا چارەنووسیان نادیارە.