شارپرێس:
سیندی ماکین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، قەیرانی برسێتیی جیهانیی وایکردووە زیاتر لە 700 ملیۆن کەس نەزانن کەی یان ئایا جارێکی دیکە نان دەخۆنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە خواست لەسەر خۆراک بەبێ وەستان گەشە دەکات لەکاتێکدا بودجەی تەرخانکراو بۆ بواری مرۆیی بەرەو وشکبوون دەچێت.
لەمبارەیەوە ڕێکخراویFAO ڕایدەگەیەنێت، قەبارەی دابینکردنی دانەوێڵە لەڕووسیا و ئۆکرانیا کاریگەریی لەسەر نرخی خۆراک لە جیهاندا دەبێت، ئەمە جگە لە قەیرانی کەمیی بودجە کە دەزگاکەی ناچار کردووە بەشە خۆراکی تەرخانکراو بۆ ملیۆنان کەس کەم بکاتەوە، ئەوە جگە لە روودانی چەندین کارەساتی سرووشتیی کە ملیۆنان کەس بێ ماڵ و حاڵ دەکەن.
لەسەر بنەمای قەیرانە یەک لەدوا یەکە جیهانییەکان ئاژانسەکە مەزەندە دەکات:
نزیکەی47 ملیۆن کەس لە زیاتر لە50 وڵاتدا تەنها هەنگاوێک لە برسێتی دوورن.
ئێستا 45 ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن.
بەپێی خەمڵاندنەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە79 وڵاتدا، هێشتایەک لە10 دانیشتوانیان هەموو شەوێک بە برسێتیی دەخەون.
لەم چوارچێوەیەدا، نادر نوەدین، پسپۆڕی ئاسایشی خۆراک و پسپۆڕی ستراتیژیی لە کۆبوونەوەی گشتییڕێکخراویFAO وتویەتی:
کارەسات و ململانێکان دەستڕاگەیشتن بە خۆراک دەبڕن، ئەمەش دەبێتە هۆی نەمانی ئاسایشی خۆراک.
ئاسایشی خۆراک کاتێک دەستەبەر دەبێت کە لە هەموو کاتێکدا دەستمان بە خۆراک بگات.
چەند هۆکارێک هەن کەرۆڵییان هەیە بۆ نەمانی ئاسایشی خۆراک، وەک شەڕ لە وڵاتانی هەناردەکاری گەنم وەک ڕووسیا و ئۆکرانیا کە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان.
گۆڕانی کەشوهەوا و لێکەوتەکانی لە دروستبوونی وشکەساڵیی لە وڵاتانی هاوردەکاری گەنمدا رۆڵی هەبووە لە توندبوونەوەی نەمانی ئاسایشی خۆراک.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
