شارپرێس
لە ماوەی كەمتر لە 9 مانگدا نزیكەی 110 خوێندكار
لە سەرتاسەری ئێران دەستبەسەركراون، 17 مامۆستا و 5 خوێندكاریش سزای بەندكردنیان بەسەردا
سەپێنراوە
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بەپێی
ئامارەكان لە سەرەتای ساڵی 2023 ەوە تائێستا، 110 منداڵ و خوێندكار كە ناسنامەیان
ئاشكرابووە، لەگەڵ 43 مامۆستای خوێندنگا لە سەرتاسەری ئێراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە
دەستبەسەركراون، هەروەها 17 مامۆستا و 5 خوێندكار سزای بەندكردن و لێدانی قامچییان
بەسەردا سەپێندراوە، كە خوێندكارەكان خەڵكی شارەكانی كوردستانن.
بەپێی ئامارەكە، ئەو 110 خوێندكارە، 47 كەسی
كورد و 47 كەسی بلوچیان لە نێودابووە، كە دەكاتە 85% دەستبەسەركراوەكان، هەروەها
47 مامۆستا دەستبەسەركراون كە 26 كەسیان كوردبوون.