شارپرێس:
ئەمڕۆ یەكشەممە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند، پاریس بڕیاریدا كۆتایی بە هاوكارییە سەربازییەكانی لەگەڵ نەیجەر بهێنێت و لە چەند مانگی داهاتوودا هێزەكانی لەوێ بكشێنێتەوە.
ماكرۆن ڕۆژی یەكشەممە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "فەرەنسا بڕیاری داوە باڵیۆزی خۆی بگەڕێنێتەوە و كۆتایی بە هاوكارییە سەربازییەكانی لەگەڵ نەیجەر بهێنێت".
سەرۆكی فەرەنسا ڕاشیگەیاند، باڵیۆزی وڵاتەكەی لە نەیجەر لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بۆ فەرەنسا دەگەڕێتەوە.
سەبارەت بەو 1500 سەربازی فەرەنسییەی لە نەیجەرن، ماكرۆن دەڵێت " ئەوان لە هەفتە و مانگەكانی داهاتوودا نەیجەر بەجێدەهێڵن، لەگەڵ كشانەوەی تەواوەتی تا كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت".