شارپرێس:
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێ كەوتەوە لە قەزای حەمدانیە لە لایەن دامەزراوەكانمانەوە دەستگیر كرا".
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە كارەساتێكی دڵتەزێندا لە هۆڵێكی بۆنەوئاهەنگەكان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر كەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك كەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەكە بەناوی (سمیر سلیمان كرومی رفو اسو)".
دەشڵێت "دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیركردن، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 دامەزراوەكانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەكەیان دەستگیر كرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كرا".