شارپرێس:
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ئالینا ڕۆمانۆسكی كۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، سودانی پابەندبوونی بە پاراستنی نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە عێراق دووپاتكردووەتەوە.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باسی هاوكاری نێوان بانكی ناوەندی عێراق و گەنجینەی ئەمریكا كراوە كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوولا گفتووگۆ لەسەر چەند تەوەر و بابەتێك بكەن.