شارپرێس:
دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت 11 سەنت بەرزبۆوەو بە 82 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەدهكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت 11 سەنت بەرزبۆوەو بە 82 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەکراو نرخی نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 14 سەنت بەرزبونهوهى تۆماركردو گهیشته 77 دۆلارو 91 سەنت.
نیگەرانی لەبەرزبونەوەی قەبارەی یەدەگی نەوتی کۆگاکراو لەئەمریکا، بوە هۆکار بۆئەوەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئەمڕۆ هێندە بەرچاو نەبێت، لەڕۆژی سێشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی 2٪، بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.
یەکشەممەی داهاتوش بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لەهاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس کۆدەبنەوەو ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری خستنەڕوی نەوت، وایکرد ڕۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیە نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروی 82 دۆلار بەرزبێتەوە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاندوە، ئەگەر بەرهەمهێنەرانی نەوت کەمکردنەوەی خستنەڕوی نەوت درێژبکەنەوە بۆ ساڵی داهاتوش، ئەوا قەبارەی خستنەڕوی نەوت هێندە بەرزنابێتەوە کە قەرەبوی کەمکردنەوەکان بکات.
بەگوێرهى پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەئەمریکا لەهەفتەی ڕابردوو 9.1 ملیۆن بەرمیل زیادیکردوەو بۆتە بەربەست بۆ ئەوەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئەمڕۆ خاوببێتەوە.
