هەواڵی دڵخۆشکەر گەیشت.. بەهای دۆلار دادەبەزێت و دینار بەرز دەبێتەوە

ئابوری

27/11/2023‌ 4828 جار خوێندراوه‌ته‌وه


موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی بەغداد ئەلیەومی راگەیاند: حکومەت و بانکی ناوەندی کار دەکەن تا بە تەواوی کۆتایی بە قەیرانی دۆلار بهێنن.

بەوتەی موعین کازمی، لە دۆسییەی دۆلاردا بەرەوپێشچوونی زۆر هەیە و بازار کۆنترۆڵکراوە، دابەزینی بەهای دۆلاریش لە بازاڕدا هەست پێدەکرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی "لەگەڵ هاتنی ساڵی تازەدا بەهای دۆلار دادەبەزێت و دینار بەرز دەبێتەوە".

باسی لەوەشکرد، "لەو باوەڕەداین عێراق لە رووی ئابووری و داراییەوە، لە ساڵی نوێدا سەقامگیر دەبێت".