شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم زانیاریى ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنى 700 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم‌و هاوكات واده‌ى گه‌یشتنى ئه‌و پاره‌یه بۆسه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت، "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا بڕی 700 ملیار دینار ده‌نێرێت‌و له‌ئێستاشدا به‌غدا به‌هۆی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆى، بڕی پێویست پاره‌ی له‌به‌رده‌ست نییه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، هیچ دواكه‌وتنێك له‌ناردنی پاره‌كه ڕوینه‌داوه، به‌ڵكو ڕێكه‌وتنه‌كه به‌و شێوازه‌یه له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتن به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی عێراق، به‌غدا پاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات‌و هه‌رواشه ئێستا.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس له‌وه‌زاره‌تى دارایی، "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو عێراق بڕی 700 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی موچه‌و به‌مه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه كۆتاییدێت كه پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ری ڕێكه‌وتبون كه تایبه‌تبوو به‌موچه‌ی مانگه‌كانی 9و 10و 11، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و سێ بڕه قه‌رزه‌ى تایبه‌ت كرد به‌موچه‌ى مانگه‌كانى 7و 8و 9، له‌ئێستاشدا سێ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگه‌كانى (10و 11و 12) به‌نادیاری ماونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم‌و سه‌رۆك وه‌زیران ڕێكه‌وتون، بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ش به‌غدا ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه سێ 700 ملیارى دیكه به‌قه‌رز ڕِه‌وانه‌ى هه‌رێم بكات، سه‌رچاوه‌كه ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیاریه‌ك ئاشكرابكات‌و وتى، "من زانیاریم نییه".
