شارپرێس:
پهرلهمانتارێكى كورد لهبهغدا ڕایدهگهیهنێت، "موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ لەئەستۆی حکومەتی هەرێمە نەک عێراق"، دهشڵێت، "چارەسەركردنی گرفتی موچەو خەرجی فەرمانبەرانی هەرێم تەنها بەهەمواركردنەوەی بڕگەو مادەكانی تایبەت بەپڕۆژەیاسای بودجە دەكرێت".
دارا سێكانیانی پهرلهمانتارى كوردو ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، "چارەسەركردنی گرفتی موچەو خەرجی فەرمانبەرانی هەرێم تەنها بەهەمواركردنەوەی بڕگەو مادەكانی تایبەت بەپڕۆژەیاسای بودجە دەكرێت".
جهختیكردهوه، "پێویستە موچەی فەرمانبەران لەخەرجی فیعلی جیابكرێتەوەو هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی عێراق مانگانە موچەكانیان دابەشبكرێت".
بهوتهى ئهو پهرلهمانتاره كورده، "تائێستا هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە لەبارەی میكانیزمی پێدانی پارەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لای حكومەتی هەرێم دەمێنیتەوە".
ئهوهشى وت، "موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ لەئەستۆی حکومەتی هەرێمە نەک عێراق، ئەركی حكومەتی هەرێمه چارەسەری ئەو گرفتە بكاتو موچەكانیان بۆ دابین بكات، چونكە ئەو فەرمانبەرانە دەوامیان بۆ حكومەتی هەرێم كردوەو دەبێت حكومەتی هەرێمیش مافەكانیان دابین بكاتو نەخرێتە ئەستۆی حكومەتی عێراقی".
