شارپرێس:
بەهۆی زیادبونی بەرهەمی کێڵگەکانى ناوخۆ، نرخی مریشک لەبازاڕەکانی هەرێم دابەزیی‌و به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەوڵدەدەن نرخی مریشک جێگیربکەن.
به‌وته‌ى خاوه‌نى كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر، ئێستا لەنێو کێڵگەكاندا، كیلۆى مریشکی بچوک بەدوو هه‌زار 400 دینار‌و گه‌وره‌ش به‌دوو هه‌زارو 600 دینارە.
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، هەر کاتێک مریشک هەناردەی ناوەڕاست‌و خواروی عێراق نەکرێت؛ نرخەکەی لەبازاڕەکانی هەرێم دابه‌زینى به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت‌و ئه‌وه‌ش هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى كێڵگه‌كان زیانێكى گه‌وره‌یان به‌ربكه‌وێت، له‌ئێستاشدا بەراورد بەمانگی ڕابردوو، کیلۆیەک مریشک لەبازاڕەکاندا هه‌زار دینار لەنرخەکەی دابەزیوە.
فیراز سدیق بەڕێوه‌بەری سامانی ئاژەڵ لەوەزارەتی کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەهەوڵداین بەپلان، نرخی مریشک لەبازاڕدا جێگیربکەین".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ هەماهەنگیمان هەیە بۆ ئەوەی لەئاییندەیەکی نزیکدا کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی پارێزگاکان‌و نوێنەری کێڵگە پەلەوەرییەکان بکەین بۆ ئەوەی تاڕادەیەک نرخی مریشک لەبازاڕدا جێگیربکەین".
لەهەرێمی کوردستان ساڵانە 265 هەزار تۆن مریشک لەهەزارو 908 پڕۆژە بەرهەمدەهێندرێت‌و 147 هەزار تۆنی بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت، لەپلاندایە وەک هەر بەرهەمێکی دیکە؛ جگە لەناوەڕاست‌و خواروی عێراق، مریشك هەناردەی دەرەوەش بکرێت‌و نرخەکەشی لەبازاردا جێگیربکرێت.
