هێزێکی زۆری کۆماندۆ بەچەکی قورسەوە چواردەوری ماڵی کوێخا دێرينیان داوە

کوردستان

12/02/2024‌ 3438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزێکی زۆری کۆماندۆ لەگەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی چواردەوری ماڵی کوێخا دێرین عوزێریانداوە، کە خۆی وەك فەرماندەیەکی سەربازیی یەکێتی دەناسێنێت.



بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، هێزەکە بەچەکی قورسەوە چونەتە شوێنەکە، ئەوەش دوای دروستبونی کێشەیەکی ناوبراو لەگەڵ سەرمایەدارێك.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، هێزەکەی کۆماندۆ دەستیانگرتووە بەسەر سەرجەم موڵک و ماڵەکەی کوێخا دێرین عوزێری، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرچووە بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ماڵەوە نەبووە، هێزەکە نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن، بەڵام بە بڕیاری دادوەر دەست بەسەر موڵک و ماڵەکەیدا گیراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، لەنێوخۆی یەکێتی دەنگێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر کردەوەکانی کوێخا دێرین دروست ببو، بەتایبەت دوای ڕووداوی تەقەکردن بەناوی کوێخا دێرینەوە لە برای سەرمایەدارێکی سلێمانی.

بەپەلە