کوێخا دێرین بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە

کوردستان

12/02/2024‌ 1942 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، دوای ئەوەی کوێخا دێرین عوزێری کە خۆی وەك فەرماندەی یەکێتی ناساندووە زانیاریی پێدەگات کە هێزێکی ئەمنی دەیانەوێت بچنە سەر ماڵەکەی، ناوبراو بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس باسی لەوەکرد، کاتێک هێزەکەی کۆماندۆ چوونەتە ماڵی کوێخا دێرین عوزێری، ناوبراو لەوێ نەبووە و کاتێكیش هێزەکە پرسیاری شوێنی کوێخا دێرینی کردووە، پاسەوانەکانی وتویانە ئاگادار نین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، هێزێک بەچەکی قورسەوە چونەتە شوێنەکە، ئەوەش دوای دروستبونی کێشەیەکی ناوبراو لەگەڵ سەرمایەدارێك.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، هێزەکەی کۆماندۆ دەستیانگرتووە بەسەر سەرجەم موڵک و ماڵەکەی کوێخا دێرین عوزێری، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرچووە بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ماڵەوە نەبووە، هێزەکە نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن، بەڵام بە بڕیاری دادوەر دەست بەسەر موڵک و ماڵەکەیدا گیراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، لەنێوخۆی یەکێتی دەنگێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر کردەوەکانی کوێخا دێرین دروست ببو، بەتایبەت دوای ڕووداوی تەقەکردن بەناوی کوێخا دێرینەوە لە برای سەرمایەدارێکی سلێمانی.

شارپرێس زانیویەتی، هێزەکە فەرمانیان پێکراوە لەو ناوچەیەی ماڵی کوێخا دێرینی لێیە جێگیر ببن.

بەپەلە