بەشێكی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكشێنەوە

جیهان

28/02/2024‌ 1205 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 دوو بەرپرسی پێنتاگۆن ئەمڕۆ چوارشەممە بە سی ئێن ئێن-یان ڕاگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەمریكا هێزەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەم بكاتەوە، چونكە هێزی كاردانەوەی خێرای دەریایی لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەریای ناوەڕاست بەجێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە وڵاتەكەی خۆیان.

كەناڵە ئەمریكییەكە لە زاری یەكێك لە بەرپرسانی بەرگری ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت كەشتی جەنگی “USS Bataan” و یەكەی ٢٦ی دەریایی لە مانگی ئاداری داهاتوو بەرەو ئەمریكا بڕۆنەوە، بەڵام خشتەیەكی ورد بۆ كشانەوەكە لەئارادانییە.

بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسانە، لە هەمان كاتدا ڕەنگە پێنتاگۆن بڕیار بدات ئەو هێزانە لە ناوچەكەدا بمێننەوە، ئەگەر دۆخەكە بە خێرایی تێكبچێت و پێویست بكات.

هێزی كاردانەوەی خێرا لە سەرەتای جەنگی  غەززە ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست كرا، ئەمەش بەهۆی توانای ئەنجامدانی چەند جۆرە ئۆپەراسیۆنێك و ئامادەییان بۆ هەر رەوشێكی نەخوازراو.