لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە بەسرە نزیكەی 20 قوتابی گیانیان لەدەستداو برینداربوون

عیراق

02/04/2024‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 


لەئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆدا لەبەردەم قوتابخانەیەكی قەزای هارسە لە پارێزگای بەسرە، 6 قوتابی گیانیان لەدەست دا و 10ی دیكەش بریندارن.
 
نەزیر شاوی، قایمقامی قەزای هارسە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێـت، رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بووە لەبەردەم قوتابخانەی سەرەتایی زەینەب، كاتێك قوتابییەكان دەوامیان تەواوبووە و لەسەر شەقامی بەردەم قوتابخانە سەرقاڵی پەڕینەوە بوون.
 
راشیگەیاند "بارهەڵگرێك خۆی كێشاوە بە قوتابییەكان و بەپێی زانیارییە بەراییەكان لانیكەم 6 قوتابی گیانیان لەدەستداوە، ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەكان زیاتر بەرز ببێتەوە".

هاوكات پۆلیسی بەسرە شۆفێرەكەی دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 
 

 

بەپەلە