زۆر خواردنی شیرینی لە ڕۆژانی جەژندا چەندین زیان بە جەستە دەگەیەنێت

تەندروستی

10/04/2024‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

لە ڕۆژانى جەژندا هاوڵاتییان بەرکەوتەى زۆریان لەگەڵ شیرینیدا دەبێت بە هەموو جۆرەکانییەوە،ئەمەش وادەکات زۆر زیاتر لە ڕۆژانى تر شیرینى بخۆن، ئەمەش توشی گرفتى تەندروستییان دەکات بە تایبەت ئەو کەسانەى زیاد لە پێویست شیرینى دەخۆن.

بەپێی هەواڵێلی ماڵپەڕی healthline زیانەکانی زۆر خواردنی شیرینی لە رۆژانی جەژندا بە شێوەیەکی گشتی خۆی دەبینێتەوە لەمانەدا:

یەکەم: دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ڕیخۆڵە بەشێوەیەکی توند و دروستکردنی ئازار تێیدا.

دووەم: کاریگەری دەبێت لەسەر خوکردنەوەی کرداری هەرس

سێیەم: ڕێژەیەکی زۆر ئاو لە جەستە هەڵدەمژێت

چوارەم: دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ددانەکان و کلۆربوونیان

پێنجەم: بەهۆی زۆری ڕێژەی شەکر و چەوری تێیدا کێشی جەستە زیاد دەکات

شەشەم: مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.